دانولە، بەیادی جارانەوە



ناهیە خان و خێزانەکەی لە سلێمانییەوە بۆ کوڵاندنی گەنم (دانولە) دەچنەوە ئاواییەکەیان لە شارباژێڕ.

لە کاتژمێر پێنج و نیوی بەرەبەیانەوە بەڕێدەکەون بۆ گوندەکەیان لە ناوچەی شارباژێڕ، کاتێک دەگەنە ئاوایی چنارەی شێخەڵمارێن، هێشتا نەبووەتە کاتژمێر حەوتی بەیانی.

بەخێزانی چوونەتە لادێکەیان تا گەنم بکوڵێنن و بیکەنە دانولە، دواتریش لە ئاشی بدەن و ببێت بە ساوەر.

ناهیە عەبدوڵا، لەگەڵ گەیشتن بە گوندەکە ئاگر دەکەنەوە و زاهی قاپشۆردن دەدەن لە مەنجەڵە گەورەکان، تا پاش تەواوبوون، مەنجەڵەکان بە ئاسانی ڕەشی ئاگرەکەیان لێببێتەوە.

نزیکی ١٠٠ کیلۆ گەنمیان هێناوە، دەیشۆنەوە و دەیکەنە ناو مەنجەڵەکە، دەبێت زیاتر لە دوو کاتژمێر بکوڵێت.

پاش کوڵانی گەنمەکە، لە شوێنێکی پاکدا هەڵدەخرێت، تا وشکببێتەوە، بەلایەنی کەمەوە دوو ڕۆژی پێدەچێت تا بە تەواوی وشکدەبێتەوە.

پاش وشکبوونەوە، دەبژێردرێت و پاکدەکرێتەوە دواتر لە ئاش دەهاڕدرێت، دەبێتە ساوەر.

ناهیە خان لەگەڵ خێزانەکەی لە شارەوە بۆ دانولە دەچنەوە گوندەکەیان، سەرەڕایی ماندووبوونی زۆر، بەڵام هەست بە دڵخۆشی دەکات، باس لەوەدەکات، ساوەری کوردی لەوانە بە تامتر و تەندروستترە کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن.

بڕیارە جگە لەوەی گەنمەکە وشکدەکاتەوە، هەندێکیش هەر بە دانولەی بۆ منداڵەکانی و دراوسێکانی بباتەوە بۆ شار.

دوای سی ساڵ، بۆ وای لێھات
پێشت دوای سی ساڵ، بۆ وای لێھات
بەڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات سەنگەریان گواستەوە
دواتر بەڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات سەنگەریان گواستەوە
ەیوەندیدار