گەنجێک بەهۆی خواردنی (پاستا) مەعکەرۆنی گیانی لەدەستدا



گەنجێکی بەلجیکی تەمەن ٢٠ ساڵ دوای چەند سەعاتێک لە خواردنی ژەمێک مەعکەرۆنی کە لەگەڵ تەماتە دروستی کردبوو گیانی لەدەستدا.

پێگەی “سەن”ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، گەنجەکە پێش پێنج ڕۆژ مەعکەرۆنییەکەی ئامادەکردووە و لە ساردکەرەوەدا بەجێی هێشتووە و دواتر خواردوویەتی.

ئەوەخراوەتەڕوو، گەنجەکە ڕاستەوخۆ دوای خواردنی ژەمە مەعکەرۆنییەکە ماڵەکەی بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی جێهێشتووە و دوای نیو کاتژمێر بەهۆی ئەوەی هەست بەسەرئێشە و ئازارێکی توند لە سک و قوڕگیدا دەکات و دواتر لە نیوەشەودا تووشی سکچوون دەبێت.

پێگە بەریتانییەکە باسی لەوەکردووە، گەنجەکە هیچ دەرمانێکی وەرنەگرتووە و جگە لە ئاو هیچ شتێکی دیکەی نەخواردووەتەوە و پشکنینەکانیش کە لە دوای گیانلەدەستدانی بۆی کراوە دەریانخستووە کاتژمێر چواری بەرەبەیان مردووە ئەوەش بەهۆی ژەهراویبوونی ئەو خۆراکەی خوردوویەتی کە بەهۆی بەکتریای مۆمی باسیلۆس لە پاشماوەی ژەمە خۆراکەکەدا دۆزراوەتەوە.

مەسرور بارزانی لە بەغداوە  یەکەم پەیامی ڕاگەیاند
پێشت مەسرور بارزانی لە بەغداوە یەکەم پەیامی ڕاگەیاند
سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیا و چارەسەرەکانی ئۆتۆمبێل نمایش دەکات
دواتر سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیا و چارەسەرەکانی ئۆتۆمبێل نمایش دەکات
ەیوەندیدار