مەسرور بارزانی لە بەغداوە یەکەم پەیامی ڕاگەیاند



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییان لە بەغدایە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان”.

پەیامەکە دوای ئەوە هات کە مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە.

شاندەکە پێکھاتووە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئاامنج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.

شاندی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوکانی لە بەغدا لەبارەی لەبارەی شایستە داراییەکانی ھەرێم کە لەناو یاسای بودجەدا جێگیرکراوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق، مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی خۆی دابەشکردووە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت و هەشتیشیان وەرنەگرتووە.

پێشتر حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندبوولە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، نۆ تریلیۆن و ٢٩٩ ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٦١٦ ھەزار دینار’ پشکی فەرمانبەرانی ھەرێمە و پێویستە حکومەتی عێراق ڕەوانەی بکات.

دوێنێ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندبوو حکومەتی ھەرێم، مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی بگاتە ئەنجام.

کاریگەری قەیرانەکانی هەرێم لەسەر وەبەرهێنان چییە؟
پێشت کاریگەری قەیرانەکانی هەرێم لەسەر وەبەرهێنان چییە؟
گەنجێک بەهۆی خواردنی (پاستا) مەعکەرۆنی گیانی لەدەستدا
دواتر گەنجێک بەهۆی خواردنی (پاستا) مەعکەرۆنی گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار