یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران هۆشداری لە خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان دەدات



یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران هۆشداری لە خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان دەدات

یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نووسیدا رایگەیاند، دەستبردن بۆ قوتی خەڵک و نەناردنی مووچە و بودجە، ئەنفال و کیمیابارانێکی ئابورییە،و ئێمە پشتیوانی هاووڵاتیانین و داوای سەقامگیری و بازاڕێکی ئارامی ئابوری دەکەین.

یەکێتییەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، لەم بارودۆخە دژوارەدا ئێمە بێدەنگی دەشکێنین و پاڵپشتی تەواوی سەرجەم خواستەکانی خەڵک و مووچەخۆرانین، و دژی هەر زوڵم و ستەمێکین کەلەگەڵ خەڵک و گەل و خاکمان دەکرێت، دوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەین، دەستوور بکەنە بنەمای لێکتێگەشتن و سەرمەشقی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئەوەشی خستوڕوو، پێوسیتە حکومەتی عێراق لەزووترین کاتدا مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن، و ئەوەیان لەبەرچاوبێت لە 2003 کوردەکان کۆڵەکەی دروستکردنی حکومەتی نوێی عێراق بوون.

هەروەها یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران داوایەک ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت،”داوا لە لایەنە سیاسییەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین یەک دەنگ و یەک ریز بن بۆئەوەی مافەکانمان پێشێل نەکرێت.

ئەمڕۆ 13/9 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بوو، بەڵام بەهۆی پێنەدانی مووچەوە، زۆێک لە ناوەندەکانی خوێندن و سێکتەرەکانی حکومەت بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و تائێستاش ئاسۆی دابەشکردنی مووچە لە هیچ سوچێکەوە دیار نییە.

 

 

هیڤیدار ئەحمەد: ئەم دۆخە بەرەو باشی و كردنەوەی دەرگاكان بەڕووی هەرێمدا دەچێت
پێشت هیڤیدار ئەحمەد: ئەم دۆخە بەرەو باشی و كردنەوەی دەرگاكان بەڕووی هەرێمدا دەچێت
لاهور جەنگی: ئاشبەتاڵمان بەم میللەتە کرد خوا بمانگرێت
دواتر لاهور جەنگی: ئاشبەتاڵمان بەم میللەتە کرد خوا بمانگرێت
ەیوەندیدار