هیڤیدار ئەحمەد: ئەم دۆخە بەرەو باشی و كردنەوەی دەرگاكان بەڕووی هەرێمدا دەچێت



پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم دۆخەی هەرێم بەرەو باشی و كردنەوەی دەرگاكان بەڕووی هەرێمدا دەچێت.

هیڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئاگادارم و لە نزیكەوە دەزانم، ئەم دۆخەی هەرێم بەرەو باشی و كردنەوەی دەرگاكان بەڕووی هەرێمدا دەچێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەم لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و عیراق نیشانەی خێر هەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “ئەم هەنگاوە دبلۆماسییانەی هاوێژراون بۆ چاكبوونی دۆخەكە، بە پاڵپشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، كە هەوڵێكی جددی و بێ وچانیان داوە بۆ دەربازبوونی ئەم هەرێمە لەو دۆخە سەختەدا.

جەختیشی كردۆتەوە، خودا یاربێت، هەرێمی كوردستان پارێزراو دەبێت.

باڵیۆزی سوریا: دەبێت بە هەمان رێڕەوی مام جەلالدا هەنگاوبنێین
پێشت باڵیۆزی سوریا: دەبێت بە هەمان رێڕەوی مام جەلالدا هەنگاوبنێین
یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران هۆشداری لە خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان دەدات
دواتر یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران هۆشداری لە خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان دەدات
ەیوەندیدار