بارزانی: دەبێت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت دیالۆگ وەک ڕێگەچارەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت و تەوافوق بە پشتبەستن بە دەستوور پەیڕەو بكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوار شەممە 13ی ئەیلوولی 2023 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلێکساندێر شۆلێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێگەکان بۆ فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کرا.

وەزیری دەرەوەی نەمسا جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان کردەوە.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش بارزانی جەختی لە دیالۆگ وەک ڕێگەچارەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت و تەوافوق بە پشتبەستن بە دەستوور کردەوە.

لاهور جەنگی: ئاشبەتاڵمان بەم میللەتە کرد خوا بمانگرێت
پێشت لاهور جەنگی: ئاشبەتاڵمان بەم میللەتە کرد خوا بمانگرێت
ناوی کاندیدانی وەزارەتی ناوخۆ وەرگیراو لە خوێندنی باڵا بڵاو دەکرێتەوە
دواتر ناوی کاندیدانی وەزارەتی ناوخۆ وەرگیراو لە خوێندنی باڵا بڵاو دەکرێتەوە
ەیوەندیدار