بایکۆتکردنی دەوام سنووری پارێزگای هەولێریشی گرتەوە



دوای فەرمانگەی دادنووس، کارمەندانی فەرمانگەیەکی دیکەی کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردە و یەکەی سەرپەرشتیکردنی کۆیە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

هەر ئەمڕۆ فەرمانبەرانی دادنووسی کۆیە بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە دەوامیان بایکۆت کرد و دەرگای ژمارەیەك لە خوێندنگەکانیش بە داخراوی مانەوە.

ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلی بایکۆتەدا دێت کە لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیپێکردووە.

بە هۆی چارەسەرنەکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغداوە، تا ئێستا فەرمانبەران مووچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.

کڕین و فرۆشتنی جۆرێکی ئایفۆن قەدەغەکرا
پێشت کڕین و فرۆشتنی جۆرێکی ئایفۆن قەدەغەکرا
شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێرە
دواتر شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێرە
ەیوەندیدار