کڕین و فرۆشتنی جۆرێکی ئایفۆن قەدەغەکرا



ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن ١٢ی لە وڵاتەکە قەدەغە کرد، چونکە ئەو ئامێرانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پێشکەشکران، سنووری ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسییانەی تێپەڕاندووە کە لەلایەن لەشی مرۆڤەوە هەڵدەمژرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی فریکوێنسی نیشتیمانی فەڕەنسا بە ئاژانسی هەواڵی فرانسپرێسی ڕاگەیاندووە، داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە هەرچی زووە ئەو گرفتە چارەسەر بکات، ئەگەرنا ئەوا پێوسیتە کۆمپانیای ئەپڵ سەرجەم ئامێرە فرۆشراوەکانی لەوجۆرەی ئایفۆن بکشێنێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان سەرەڕای لێکۆڵینەوەی زۆر لەسەر ئام بابەتە ئاماژەبەوەدەکەن، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە بەرکەوتن بە شەپۆلێکی کەمی کارۆ موگناتیسی مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست بکات.

سبەینێ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن
پێشت سبەینێ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن
بایکۆتکردنی دەوام سنووری پارێزگای هەولێریشی گرتەوە
دواتر بایکۆتکردنی دەوام سنووری پارێزگای هەولێریشی گرتەوە
ەیوەندیدار