“مەسرور بارزانی نامەی بۆ جۆبایدن نەناردوە”



یاریدەدەری سەرۆكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری رەتیدەکاتەوە کە مەسرور بارزانی نامەی بۆ جۆبایدن ناردبێت و باسی مەترسی قەوارەی لەناوچوونی هەرێمی کوردستانی کردبێت .

ئاسۆ حاجی، یاریدەدەری سەرۆكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”ئەو بابەتەی ئەلمۆنیتەر بڵاوی كردۆتەوە، كە گوایە جەنابی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی نامەیەكی بەو ناوەڕۆكە ئاراستەی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكای كردووە، دوورە لە ڕاستی و هەرگیزنامەیەك بەو ناوەڕۆكە ئاراستەی هیچ سەرۆك و لایەنێك نەكراوە، بەڵكو ئەوە بابەتێكی هەڵبەستراوەی پێشەكی پارە دراوە، وەك سەدان بابەت و چیڕۆكی دیكەی هەڵبەستراو دژی قەوارەی دەستوری كوردستان و سەرۆك وەزیرانەكەی”.

دەشڵێت “ئەو میدیا كوردیانەی كە بابەتەكە گەورەتر دەكەن و بە ناونیشان و شێوازی جۆراوجۆر بڵاوی دەكەنەوە، درێژكراوەی هەمان هەوڵ و ئەجێندان كە لە دژی خەڵكی كوردستان وەگەڕ خراون”.

ئاماژە بەوەشكراوە “زۆر نزیك و دوور نا، ڕاستییەكان ئاشكرا دەبن، وەك چۆن ئێستا گوتاری خیانەتكارانە و خۆڕادەستكردنی بەكرێگیراوەكان ئاشكرا بووە، ئەو دوژمناكارییە و كەرەستە و ئامرازەكانیان ڕیسوا دەبن، خەڵكی كوردستان و حكومەتەكەشیان دەمێنێتەوە و بەهێزتر دەبێتەوە”.

ئەم قسانە لە کاتێکدایە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردووەتەوە  کە مەسرور بارزانی لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای نێوەندگیری دەکات و هۆشداری لە داڕمانی هەرێمی کوردستان دەدات.

مەسرور بارزانی: بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان دەچینەوە بەغدا
پێشت مەسرور بارزانی: بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان دەچینەوە بەغدا
مەسرور بارزانی بۆ بایدن؛ لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە خوێنمان لێدەچۆڕێت
دواتر مەسرور بارزانی بۆ بایدن؛ لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە خوێنمان لێدەچۆڕێت
ەیوەندیدار