وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕێنماییەكی دەركرد



وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە خەرج كردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی ڕاژەكانیان بۆ كەرتی تایبەت دەگوازنەوە ڕێنماییەكی نوێ‌ دەردەكات.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 11ی وەزارەتی دارایی، کە لە 4ی 9ی 2023 دەرچووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی ژمارە (35ی ساڵی 2012)ی تایبەت بە خەرج كردنی نیوەی مووچە لەكاتی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی بۆ سەر كەرتی تایبەت.

جەختیش كراوەتەوە، ئەو بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە لە 4ی 9ی 2023 كاری پێ‌ دەكرێت.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە (35ی ساڵی 2012) هەر فەرمانبەرێك ڕاژەكەی بۆ هەمیشەیی بگوازێتەوە بۆ كەرتی تایبەت و جارێكی دیكە نەگەڕێتەوە بۆ كەرتی حكومی، ئەوا نیوەی مووچەكەی فەرمانگەكەی بۆ خەرج دەكرێت تا ماوەی 5 ساڵ.

لیوا ئەیوب: جامەكەمان خەریكە پڕ ئەبێت
پێشت لیوا ئەیوب: جامەكەمان خەریكە پڕ ئەبێت
وەزیری پەروەردە: هەركات عێراق مووچەی نارد بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەكرێت
دواتر وەزیری پەروەردە: هەركات عێراق مووچەی نارد بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار