ئەو نیشانانە كامانەن لە كاتی قەڵەویدا پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشك بكرێت



ئەندامێكی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، زۆری كێش و قەڵەوی هۆكاری گەلێك نەخۆشی و كێشەی تەندروستی درێژخایەن و ترسناكە، بەڵام بوونی هەندێك نیشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی، كە پێویستە بەخێرایی كێشت دابەزێنێت و چیتر پشتگوێ نەخرێت.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خوراك و نەشتەرگەری گشتی دەڵێت،”هەمیشە لە یادمان نەچێت دابەزینی كێش زۆر گرنگە، بەڵام قەڵەو نەبوونەوە گرنگترە”.

ئەو نیشانانەی ئاماژەن بۆ چارەسەركردنی قەڵەوی:
۱ . ماندوو بوون و تەنگەنەفەسی دوای كەمترین جووڵە و چالاكی ڕۆژانە ؛ وەك ڕویشتن بە پێ یان سەركەوتن بە قادرمەدا .

۲ . تەسك بوونەوەی جل و بەرگ ؛ ئەگەر جلەكانت چیتر بە بەرت نەبوو بە تایبەت لە ناوچەی كەمەر مانای ئەوەیە چەند كیلۆیەك چەوری لە ناوچەی ورگ كۆبۆتەوە.

۳. تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی وەك : نەخۆشی شەكرە ، بەرزی فشاری خوێن ، نەخۆشیەكان دڵ ، بەرزی كولیستڕۆڵ و چەوریەكان ، لاوازی سێكسی.
٤ . پرخەپرخ كردن لە كاتی نوستن .

٥ . ئازاری ئەژنۆ و پێ و پشت و ئاوسانی قاچ و پێ .

٦ . هەست كردن بە برسیەتی بەردەوام و تێر نەبوون .

۷ . گۆشەگیری و خەمۆكی و حەزكردن بە تەنیایی و نەچوونە دەرەوە .

۸ . تێك چوونی خەو ؛ كەم خەویی یان خەوڵوایی بەردەوام و زۆر نوستن .

 

مەغریب سێ‌ یاریزانی گرنگ لەدەستدەدات
پێشت مەغریب سێ‌ یاریزانی گرنگ لەدەستدەدات
له‌ دەروازەی مێژودا ناکۆکیيەکان یان ده‌رفه‌ته‌کانمان گه‌وره‌ترن……؟!
دواتر له‌ دەروازەی مێژودا ناکۆکیيەکان یان ده‌رفه‌ته‌کانمان گه‌وره‌ترن……؟!
ەیوەندیدار