ئەمریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا سوپاسی پێشمەرگە دەکات



کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا سوپاسی پێشمەرگە دەکات کە لە جەنگی دژی تیرۆردا هاوکاریان بوون.

ئەمڕۆ ساڵیادی ھێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ئەمریکایە کە لە ڕێی چەند فڕۆکەیەکی مەدەنییەوە هێرش کرایە سەر باڵەخانەکانی ناوەندی بازرگانیی جیهانیی و وەزارەتی بەرگری ناسراو بە پێنتاگۆن.

لەو یادەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمریکییەکان لە سەرتاسەری وڵات لە شوێنی یادەوەرییەکان کۆدەبنەوە بۆ دەربڕینی ڕێزی خۆیان بۆ ئەو سێ هەزار کەسەی کە گیانی خۆیان بەھۆی تیرۆرەوە لە دەستدا”.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “لەکاتێکدا ئەمڕۆ یادی ئەو ساڵرۆژە خەمناکە دەکەینەوە رێز لە ھاوبەشانمان دەگرین لە ھێزەکانی پێشمەرگە لە جەنگی بەردەوامیان لە دژی تیرۆر و ھەروەھا یادی قوربانیانی دڕەندەیی رێکخراوی داعش دژبە ھاووڵاتیانی مەدەنی دەکەینەوە”.

لە لایەکی دیکەوە و پاش تێپەڕبوونی 22 ساڵ بەسەر ڕووداوەکەدا، ناسنامەی دوو قوربانی دیکەی هێرشەکان لە ڕێی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە ئاشکرا بوو.

سەرۆکی شارەوانی و نووسینگەی گەورە پزیشکەکانی داد لە نیویۆرك ڕایانگەیاند، بە دەرکەوتنی ئەنجامی ئەو پشکنینانە، ناسنامەی هەزار و 649 لە کۆی دوو هەزار و 753 کەس لەوانەی لە باڵەخانەکەی بازرگانیی جیهانیدا گیانیان لە دەستدا، ئاشکرا بووە.

شەمەندەفەرەکەی بەغدا دەکەوێتە کار
پێشت شەمەندەفەرەکەی بەغدا دەکەوێتە کار
داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول زیاتر لە نۆ ملیار دۆلارە
دواتر داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول زیاتر لە نۆ ملیار دۆلارە
ەیوەندیدار