شەمەندەفەرەکەی بەغدا دەکەوێتە کار



ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، کارپێکردنی ڕۆژانەی شەمەندەفەری بەغدا بۆ فەللوجەی بۆ گواستنەوەی سەرنشینان ڕاگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە دەکەوێتە کار.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ” بە پشتبەستن بە دڵنیاییەکانی ڕەزاق موحەیباس سەعداوی،  وەزیری گواستنەوە، وزەی بۆ کارپێکردنی شەمەندەفەر لە نێوان بەغدا و فەللوجە دابینکردووە، لە پێنجشەممەی داهاتووەوە گەشتەکانی دەسپێدەکات، بۆ گواستنەوەی خوێندکاران و کارمەندان و هاوڵاتیان.”

ئاماژەی بەوەشکرد: “کاتی ڕۆشتن لە وێستگەی شەمەندەفەری فەللوجە کاتژمێر ٦:٤٥ی بەیانی دەبێت و گەڕانەوە لە وێستگەی ناوەندی بەغداوە بۆ فەللوجە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە دەبێت، ڕۆژانی هەینی و پشووی فەرمی، کاتی ڕۆشتن لە فەللوجە کاتژمێر ٩ دەبێت، لەکاتێکدا کاتی گەڕانەوە لە بەغداوە کاتژمێر شەشی پاشنیوەڕۆ دەبێت”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی بەیاننامەکە، “نرخی بلیتەکان کەم دەبێت، خزمەتگوزاری گواستنەوەی خێرا و سەلامەت پێشکەش دەکات.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ساڵی ٢٠١٩ەوە هێڵی بەغدا-فەللوجە بەهۆی چەندین هۆکارەوە وەستاوە”.

حکومەتی هەرێم، “پێویستە بەغدا پابەندی دەستووربێت”
پێشت حکومەتی هەرێم، “پێویستە بەغدا پابەندی دەستووربێت”
ئەمریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا سوپاسی پێشمەرگە دەکات
دواتر ئەمریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا سوپاسی پێشمەرگە دەکات
ەیوەندیدار