پاڵەوانە ونەکانی نەخۆشخانەی هیوا



لە نەخۆشخانەی هیوا ڕۆژانە نزیکی هەزار نەخۆش بەڕێدەکرێت، کارمەند و ستافی نەخۆشخانەکە دەبێت چارەسەرکاری جەستە و دەروونی نەخۆشەکان بن.

هاووڵاتیان بەردەوام گلەییان لە شێوازی مامەڵەکردنی کاربەڕێکەران و فەرمانبەرانی فەرمانگە و نەخۆشخانە حکومییەکان هەیە، بەڵام لەم نەخۆشخانەیە دۆخەکە تەواو پێچەوانەیە.

کارمەندەکان بوونەتە چارەسەرکاری برینی جەستە و دەروونی نەخۆشەکان.

ستافی نەخۆشخانەی هیوا و چاندنی مۆخ کۆی گشتی ٤٧٨ لە ستافی پزیشکی، پزیشک، کارگێڕی کاردەکەن، ٦٥ کارمەندی گرێبەست، ٥٠ کرێکار و ١٩٨ خۆبەخش هەن.

ئەوان تەنها چارەسەرکاری جەستەیی نەخۆشەکان نین، بەڵکو نازی ئازاری نەخۆشەکانیش هەڵدەگرن.

ئەڵوەن عوسمان، پەرستارە و لە بەشی منداڵان کاردەکات، سەرەتا بە کارکردنی لەو بەشە دڵخۆش نەبووە، بەڵام پاش مانگێک بڕیاریداوە بۆ هەمیشە لە بەشی منداڵان بمێنێتەوە.

ئەوان بەردەوام خزمەتی منداڵەکان دەکات، دەرمانەکانیان پێدەدەن و ئاگاداری وردی تەندروستی منداڵەکانن، نازی ئازاری منداڵەکان و دایکوباوکەکان هەڵدەگرن.

فەرید نوری، پەرستاری کارامەیە لە نەخۆشخانەکە، باسی نەخۆشەکان دەکات، کە نەک تەنها لە جەستەیان بەڵکو لە ڕووی دەروونی و ماددیەوە تەواو ماندوون.

لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا چەندین یادگاری جیاوازی لە نەخۆشخانەکە هەیە، بەڵام یەکێک لە یادگارییەکانی هیچ کات لەبیرناکات، ئەویش ئەو ساتە هاوڕێیەکی کۆنی خۆی بینیووەتەوە، بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە ئەوەندە گۆڕاوە نەیناسیوەتەوە.

بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەی هیوا، دەبێت هەمیشە ورە بە نەخۆش و هەواڵەکانیان بدەن، بە زەردەخەنەیەک ئومێدی چاکبوونەوەی هەمیشەیی لە ڕۆحیاندا بڕوێنن، ئەمە لە کاتێکدایە، وەک ئەرشەد تەحسین کارمەندی تەندروستی ئاماژەی بۆ دەکات، زۆرینەی کاتەکان یادگاری ناخۆش لە بیروەریاندا تۆماردەبێت.

یەکێک لە پێویستییە سەرەکییەکانی نەخۆشخانەی هیوا ئامادەکردنی خواردنە، کامەران محەمەد لە بەشی ئامادەکردنی خواردنە بۆ ئەو نەخۆشخانەی چارەسەری کیمیای وەردەگرن، بۆیە دەبێت خواردنەکەیان جیاوازبێت، لەناو هەموو ئازارەکاندا دەبێت نەخۆشەکە بتوانێت بیخوات و بەرگری جەستەی زیادبکات.

کارمەندانی نەخۆشخانەکە زیاتر لە کارکردن لەپێناو داهاتێکدا، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشەکان کاردەکەن، بەڵام مافەکانیان لە ئاستی پێویستدا پێنادرێت.

سەرباری سەرجەم کێشەکان، بەڵام کارمەندانی نەخۆشخانەکە سەلماندوویانە، بوونەتە هیوایەک بۆ بێ هیواکان.

ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
پێشت ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
حکومەتی هەرێم، “پێویستە بەغدا پابەندی دەستووربێت”
دواتر حکومەتی هەرێم، “پێویستە بەغدا پابەندی دەستووربێت”
ەیوەندیدار