چەند بریارێک لە کۆمپانیای مایۆرکا سیتیەوە بۆ هاووڵاتییان



كۆمپانیای مایۆركا بڕیاریدا ئەو کەسانەی کە لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی ئەوان شوقەیان کڕێوە تا کاتی دابەشکردنی مووچە قیستەکانیان نەدەن.

مەریوانی حاجی جەمال، خاوەنی كۆمپانیای مایۆركا بڕیاریدا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، هەموو ئەو كەسانەی موچەخۆرن و لە پڕۆژەكانی مایۆركا شوقەیان كڕیوە، تاوەكو هاتنی موچە دەتوانن قیست نەدەن.

خاوەنی كۆمپانیای مایۆركا راشیگەیاندووە، ئەو ئۆفەرەش بەردەوام دەبێت كە لەبری هەر ١٠٠ دۆلارێكی قیستەكانیان تەنها ١٣٢ هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

كۆمپانیای مایۆركا پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبونی هەیە (مایۆركا ستی، سولی ڤیو، ڕۆڤار ستی، ئێم جەی و میرڤانۆس)، ئەم بڕیارەش هەر پێنج پڕۆژەكە دەگرێتەوە.

ئەو تۆمەتبارەی خانووی هاووڵاتییەكی سووتاندبوو دەستگیركرا
پێشت ئەو تۆمەتبارەی خانووی هاووڵاتییەكی سووتاندبوو دەستگیركرا
دادگای فیدڕاڵی بۆچی داوای پلەبەرزكردنەوەی ڕەتكردەوە؟
دواتر دادگای فیدڕاڵی بۆچی داوای پلەبەرزكردنەوەی ڕەتكردەوە؟
ەیوەندیدار