دابەشكردنی مووچە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا


 

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە وەرگرتنی 500 ملیارەكەی بەغدا بۆ مووچە بە قەرز ڕازی نەبێت و بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی، “ئـەنجـوومەنی وەزیـرانی هەرێم، وەزارەتـی دارایـی ئاگادار کردەوە هیچ نووسراوێک بۆ وەرگـرتنی 500 ملیارەکـە نەکات”، كە بەو هۆیەوە دابەشكردنی مووچە زیاتر دوادەكەوێت.

ماوەی 10 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مانگی ئەیلولدا و هێشتتا مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەریەكەیان ئەوەی دیكە تۆمەتبار دەكەن بە پابەند نەبوون بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە و پابەند نەبوون بە ڕادەستنەكردنی نەوت و داهات و نەهاتنی پارەی بودجە.

سەرباری كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم لە مانگەكانی 7 و 8، كە خەریكە مانگی ئەیلولیشی دێتەسەر، بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادە نییە بەو داهاتەش مووچەی یەك مانگ بدات لەكاتێكدا داهاتی ناوخۆی یەك مانگ زیاتر لە 300 ملیار دینارە و تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیار نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، داوا دەکەین مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابەش بکرێت.

 

مامۆستایانی شارێكی دیكەی كوردستان بایكۆتیان ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایانی شارێكی دیكەی كوردستان بایكۆتیان ڕاگەیاند
دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
دواتر دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
پەیوەندیدار