بەرازیل بردییەوە، نێیماریش پێلێی تێپەڕاند



نێیمار، سەرکردایەتی یەکەم بردنەوەی بەرازیلی کردوو ژمارەیەکی پیوانەیشی تۆمارکرد.

 

لە میانی یاریی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ بەڕازیل بە ئەنجامی ٥ – ١ لە بۆلیڤیای بردەوە، نێیماریش پێلێی ئەفسانەی تێپەڕاند و بوو بە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەی.

نێیماری، تەمەنی ٣١ ساڵ، کە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیە کرد، لە گێمی یەکەمدا لێدانی سزای لەدەستدا بەڵام لە خولەکی ٦١ و سێیەمی کاتی زیادکراودا دوو گۆڵی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ٧٩ گۆڵ بەرزکردەوە و بووە گۆڵکاری مێژوویی بەڕازیل.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕۆدریگۆ، هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ خۆی سەلماند و ئاستێکی نایابی پیشکەشکرد.

ڕافینیاش کە جێگەی ئەنتۆنی لە پێکهاتەی بەڕازیلی گرتووەتەوە، دوای پاسێکی نێیمار گۆڵێکی تۆمارکرد.

 

لە خولەکی ٧٨یشدا ڤیکتۆر ئابریگۆ تاکە گۆڵی بۆلیڤیای تۆمارکرد.

 

بەڕازیل هەوڵی درێژەدان بە سەرکەوتنەکانی دەدات بەتایبەت کە رۆژی سێشەممە ڕووبەڕووی پیرۆ دەبێتەوە.

 

کاساس: یاریزانی نوێ بەشداری یاریی بەرامبەر تایلەند دەکەن
پێشت کاساس: یاریزانی نوێ بەشداری یاریی بەرامبەر تایلەند دەکەن
“گووگڵ” جیاکاری لە مووچە دەکات
دواتر “گووگڵ” جیاکاری لە مووچە دەکات
ەیوەندیدار