کاساس: یاریزانی نوێ بەشداری یاریی بەرامبەر تایلەند دەکەن



خیسۆس کاساس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، خواستی خۆی بۆ بەشداریکردنی چەند یاریزانێکی نوێ لە یاری کۆتایی جامی ٤٩ی شای تایلەندی  ئاشکرا کرد، کە سبەی یەکشەممە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی شەو یارییەکە بەڕێوەدەچێت .

 

هەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوەی لە هیندستان بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٥ – ٤ دوای کۆتاییهاتنی کاتی ئاسای بە ئەنجامی  دوو گۆڵ بۆ هەردوو لایەکسانبوون، سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.

 

کاساس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: کاتمان لە پاڵەوانێتییەکەدا کەم بوو، ڕاهێنانەکانی دوێنێمان کورت بوو، خۆزگەمان دەخواست ماوەیەکی درێژتر بوایە، شیکاریمان بۆ ڕکابەرەکەمان کردووە، هەوڵیش دەدەین ئەو هەڵانەی لە یاریماندا کردوومانە بەرامبەر هیندستان دووبارە نەبنەوە، بەو هیوایەی یارییەک پێشکەش بکەین کە مایەی دڵخۆشی هاندەرانی عێراقی بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: پیشبینی بۆ بردنەوە لە تۆپی پێدا زۆر قورسە، هەندێکجار شتێک ڕوودەدات، پێچەوانەی ئەوەیە ئێمە دەمانەوێت، بەڵام لە هەر بارودۆخێکدا، حەزم بە بیانوهێنانەوە نییە بۆ دۆڕاندن.

 

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی: هەموو یاریزانەکانمان ئامادەکاری تەواویان کردووە، ڕەنگە یاریزانی نوێش لەخۆبگرین بەرامبەر تایلەند.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە یەکەم ساتەوەختەوە کە لە تایلەند بووین، بە ٢٣ یاریزانەکەم وت؛ پێویستە هەر یەکێکیان ئامادەبن و دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەوەی لە کاتی گونجاودا بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە بکەن.

 

هەڵبژاردەی تایلەند ڕۆژێک دوێنێ ٨ – ٩ – ٢٠٢٣ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هاوتا لوبنانییەکەی بردەوە، جێگای سەرنجە یاریی کۆتایی لە یاریگای چانگمای سیتی بەڕێوەدەچێت.

کابینەی نۆیەمی حکومەت بەرهەمهێنانی کارەبای زیادکردووە
پێشت کابینەی نۆیەمی حکومەت بەرهەمهێنانی کارەبای زیادکردووە
بەرازیل بردییەوە، نێیماریش پێلێی تێپەڕاند
دواتر بەرازیل بردییەوە، نێیماریش پێلێی تێپەڕاند
پەیوەندیدار