“گووگڵ” جیاکاری لە مووچە دەکات



ماڵپەڕی ئینسایدەر بڵاویکردەوە، تێکڕای مووچەی کارمەندانی کۆمپانیای گووگڵ لەسەر بنەمای ڕەگەز و ڕەنگ جیاوازی هەیە.

کارمەندە ڕەشپێستەکانی کۆمپانیای گووگڵ مووچەکانیان بە تێکڕای ٢٠ هەزار دۆلار کەمتر لە هاوکارە سپی پێستەکانیان وەردەگرن، هەروەها لە هەموو بەشەکانی کۆمپانیا مووچەی ژنان کەمترە لە پیاوان.

داتاکان لە لەلایەن کارمەندانی گووگڵ خۆیانەوە بۆ ماڵپەری ئینسایدەر کۆکراونەتەوە، مووچە و پاداشتی زیاتر لە ١٢ هەزار کارمەندی گووگڵ لە پۆستەکانی بەڕێوەبردن لە سەرانسەری ئۆفیسەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات.

بەپێی ئاماری مووچەی کارمەندان دەرکەوتووە کە “گووگڵ” پابەند نیە بە پێدانی مووچەی یەکسان بۆ کارمەندەکانی، لە ئۆفیسەکانی “گووگڵ” لەویلایەتی کالیفۆرنیا، کە سێیەم بەرزترین تێچووی ژیانیان لە هەموو شارەکانی ئەمریکا هەیە، تێکڕای “کەمترین مووچەی بنەڕەتی کارمەندەکانی ” تەنها ٣٩ هەزار و ٩٦٢ دۆلار بووە.

هاوکات تامانی جایاسینگێ، وتەبێژی گووگڵ لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو دەنگۆیانە وتی: “ئێمە مووچە و پاداشتی کارمەندانی گووگڵ لەسەر بنەمای کارەکانیان دەدەین، نەک لەسەر بنەمای ڕووخسار و ڕەگەزیان.”

وتەبێژی گووگڵ باسی لەوەشکرد: “ساڵانە شیکارییەکی مووچە ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە مووچە و پاداشت و خەڵاتی پشکەکان بۆ سەرجەم کارمەندەکان دادپەروەرانەن.”

لە کاتێکدا ڕەنگە وردی زانیاری و ئامارە دزەپێکراوەکان و مامەڵەی دادپەروەرانەی گشتی لە نێوان کارمەندانی گووگڵدا جێگەی مشتومڕ بێت، بەڵام تاکە شتێک کە تامانی جایاسینگێ دڵنیایە ئەوەیە کە کارمەندانی گووگڵ زۆرترین مووچەیان لە بواری تەکنەلۆژیادا هەیە.

بەو پێیەی تێکڕای کۆی گشتی قەرەبووی تێکڕای کارمەندی گووگڵ لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ٢٧٩ هەزار و ٨٠٢ دۆلاری ئەمریکی، زۆرترین مووچەی کارمەندەکان ئەوانەن کە لە سەرچاوە مرۆییەکان کاردەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئینسایدەر، لە ساڵی ٢٠٢٢، فیۆنا سیکۆن، بەرپرسی سەرەکی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای گووگڵ، مووچەی بنەڕەتی یەک ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.

بەرازیل بردییەوە، نێیماریش پێلێی تێپەڕاند
پێشت بەرازیل بردییەوە، نێیماریش پێلێی تێپەڕاند
یەکێتی وەبەرهێنەران بروسکەیەکی ماتەمینی بڵاوکردەوە
دواتر یەکێتی وەبەرهێنەران بروسکەیەکی ماتەمینی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار