دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێکی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە



تایبەت بە بە بارودۆخی فەرمانبەران و پرسی مووچەو پشکی ھەرێمی کوردستان، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەکوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە رایانگەیاند، ناکرێت ھاوڵاتیان و  بەو جۆرە بژین و  ژیانی خەڵک زیاتر قوڕستر بکرێت کە ئاکامەکانی رۆژانە خراپترو کاریگەتر دەبن.

دەقی پەیامەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.

بەداخەوە وەک دەبینین ماوەی دوو مانگە موچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ دروست کردوەو ژیانی موچەخۆرانی قوڕس کردوە کەمافێکی ئاسایی خۆیانە لەبەرامبەر ئەو ئەرک و خزمەتەی پێشکەشی دەکەن.

ئێمە پێمان وایە پابەندبوون بە دەستور و ڕێکەوتنەکان سەرچاوەی گرنگن بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن و دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و پێویستە دادپەروەری پەیڕەو بکرێ بەرامبەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ناکرێت ھاوڵاتیان و موچە خۆران ببنە بەشێک لە ململانێی سیاسیەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان و جیاوازییەکان.

موچەو شایستە داراییەکان مافێکی دەستوری و یاسایی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، بەڕونی لەماددەی ١٤ی دەستوری ھەمیشەیی عێراق باسی لە یەکسانی ھەموو ھاوڵاتیانی عێراقی کردووە کە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ناکرێت بەو جۆرە ژیانی خەڵک زیاتر قوڕستر بکرێت کە ئاکامەکانی رۆژانە خراپترو کاریگەتر دەبن.

ھیوادارین حکومەتی عێراق ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێرن وەک چون لەیاسای بودجەی گشتیدا ھاتووە.

ئێمە وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پشتگری لە گفتوگۆو دانیشتن و پشت بەستن بەدەستورو لێک تێگەیشتن دەکەین بۆ چارەسەری سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکانی لەبەینی ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 

دوو کەس خنکان و تەرمی کەسێکیش لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
پێشت دوو کەس خنکان و تەرمی کەسێکیش لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
ڕێگە بەهاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی درا
دواتر ڕێگە بەهاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی درا
ەیوەندیدار