ڕێگە بەهاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی درا


محەمەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خواست و کەمی ئەو بەرهەمە ناوخۆییانەی وەرزەکانیان بەرەو کۆتایی دەچێت دەرگای هاوردەکردن بۆ هێنانی نزیکەی نۆ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی دەکەنەوە.

وتەبێژەکە ئەوەشی رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ساڵنامەی کشتوکاڵی ڕێگە دەدەین بەرهەمەکانی وەک پەتاتە و تەماتە و خەیار و باینجان و بامێ، هاوردەبکرێن.

خەزاعی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری زیادبوونی بەرهەمە ناوخۆییەکان وەزارەتی کشتوکاڵ رێکاری پێویست دەگرێتە بەر و راسپاردە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وزاری ئابوری دەکات لە پێناو پاراستنی سەقامگیری بازاری ناوخۆ.

کردنەوە و داخستنی دەرگای هاوردەکردن بەگوێرەی بەرنامەی ساڵنامەی کشتوکاڵی بەڕێوەدەچێت و تێیدا کۆنتڕۆڵی سەقامگیری بازاڕی ناوخۆ دەکرێت.

 

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێکی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە
پێشت دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێکی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە
بەرێوەبەری خوێندنگەکانی ناوچەیەکی هەرێم بایکۆتیان راگەیاند
دواتر بەرێوەبەری خوێندنگەکانی ناوچەیەکی هەرێم بایکۆتیان راگەیاند
پەیوەندیدار