دوو کەس خنکان و تەرمی کەسێکیش لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە



بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو کەس لەئاوی زێی گەورەدا خنکان ،یەكێك لەو كەسانەی خنكاوە خەڵكی مامزاوەی هەولێرەو و ئەوەی تر خەڵكی دارەشەكرانە، تەمەنیان 13 و 17 ساڵانە.

راشیگەیاند، ئەو دوو كەسە لە سنوری گوندەكانی مەنداوە و زەنگەر خنكاون كەئاوی زێی گەورەیان پێدا تێپەر دەبێت.

لەلایەکی ترەوە،ئەمڕۆ هەینی 8ی ئەیلولی 2023 ، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە تەرمی گەشتیارە خنکاوەکەی دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە، گەشتیارەکە بە رەچەڵەک عەرەبە و رۆژی چوار شەممەی رابردوو 6ی ئەیلول کەوتوبووە دەریاچەی دوکانەوە.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی یەکجارەکی ڕاگەیاند
پێشت ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی یەکجارەکی ڕاگەیاند
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێکی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە
دواتر دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێکی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار