لە ژاپۆن ڕۆبۆت لەبری خوێندکار دەچێتە قوتابخانەکان



دەسەڵاتدارانی شاری کومامۆتۆی ژاپۆن، پێشنیاری ناردنی ڕۆبۆتیان بۆ قوتابخانەکان کردووە لەبری خوێندکار، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی  زیادبوونی ئامادەنەبوونی خوێندکاران و سکاڵا لە قوتابخانەکان.

بەگوێرەی ئەم پێشنیازە، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا ڕۆبۆتی خۆبزوێنەر کە بەرزییەکەی لە مەترێک زیاتر نەبێت دەنێردرێت، لە دوورەوە لەلایەن خوێندکارانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن و بە ئاسانی لە پۆلێکەوە بۆ پۆلێکی دیکە بە هەموو ئاراستەکاندا دەجوڵێنرێن.

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن نیگەرانبوون لە زیادبوونی ئامادەنەبوونی خوێندکاران لە قوتابخانەکان بەهۆی قسەی ناشرین و سوکایەتی لەلایەن هاوتەمەنەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش بیرۆکەی بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکان کە لەلایەن خوێندکارانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، وەک پێشنیارێک خستووەتەڕوو.

ماکی یۆشیزاتۆ، وتەبێژی دەسەڵاتدارانی شارەکە ڕایگەیاند: “مامەڵە و پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕۆبۆتەکان بە تەواوی ڕاستەقینە نییە، بەڵام هەستێکی تایبەت بەو منداڵانە دەدات کە متمانە بەخۆبوونیان لاوازە و لە کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە دەترسن، پێشبینی دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە یارمەتی ئەو خوێندکارانە بدات بەسەر ترسەکانیان زاڵببن.”

بەگوێرەی ئەنجامی دوایین ڕاپرسیی وەزارەتی پەروەردەی ژاپۆن، ژمارەی ئەو قوتابیانەی لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە پۆلەکانی خوێندن ئامادەنەبوون لە ساڵی ٢٠٢١ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و گەیشتووەتە ٢٤٤ هەزار و ٩٤٠ حاڵەت.

بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
پێشت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
دواتر پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
ەیوەندیدار