پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت



پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەرما 7 پلە دابەزێت و ئەگەری کەمێك خۆڵبارینیش هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە کە گەرما 4-5 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ دەبێت و پێشبینی دەکرێت گەرما 1-2 پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ دابەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی :36 پلەى سیلیزى

دهۆک : 37 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 38 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

سۆران : 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 41 پلەى سیلیزى

لە ژاپۆن ڕۆبۆت لەبری خوێندکار دەچێتە قوتابخانەکان
پێشت لە ژاپۆن ڕۆبۆت لەبری خوێندکار دەچێتە قوتابخانەکان
ڕۆناڵدۆ چۆن باسی میسی دەکات؟
دواتر ڕۆناڵدۆ چۆن باسی میسی دەکات؟
ەیوەندیدار