جوتیار عادل ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە



 

سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە هەواڵی ناڕاست و بێ‌ بنەما بەناویەوە بڵاوكراوەتەوە.

جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە زانیاری ناڕاستن و كاری میدیای پڕۆفیشناڵ نییە، بۆیە بە مافی خۆی دەزانێت سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژمارەیەک پەڕە و پێگەی میدیاییدا هەواڵی ناراست و بێ بنەما بە ناوی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاو کراوەتەوە.

ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە زانیاریی ناراستن و کاری میدیای پرۆفێشناڵ نییە و دوورە لە هەموو ئیتیکێکی کاری ڕۆژنامەوانی.

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە مافی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر تەواوی ئەو پەڕە و پێگە و میدیایانە بگرێتە بەر و داوایی یاساییان لەسەر تۆمار بکات.

حاکم قادر: مووچە مافە و ناکرێت قبوڵبکرێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا بەغدا رەوانەی ھەرێمی نەكات
پێشت حاکم قادر: مووچە مافە و ناکرێت قبوڵبکرێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا بەغدا رەوانەی ھەرێمی نەكات
کۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دێت
دواتر کۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دێت
ەیوەندیدار