کۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دێت



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: پلەکانی گەرمی چەند پلەیەك دادەبەزن و کۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێ پێنج شەممەوە لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان پلەکانی گەرمی ( 3 تا 5 پلە) دادەبەزن.

ڕاشیگەیاند، تاوەكو ماوەی هەفتەیەک تەنها لە نێوان کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر 3 ی عەسر هەست بە گەرمای کەم دەکرێت، کاتەکانی تر کەش فێنک و ئاسایی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینیی دەکرێت لە کۆتایی هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرمی چەند پلەیەکی تر داببەزن و بەم پێیە کەشوهەوا بە ڕۆژیش فێنک دەبێت و بە تەواوی کۆتایی به گەرمای ئەمساڵ دێت.

جوتیار عادل ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
پێشت جوتیار عادل ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
حکومەت بۆ بە پرۆژە یاسای بودجەی بەغدا ڕازیبوو؟
دواتر حکومەت بۆ بە پرۆژە یاسای بودجەی بەغدا ڕازیبوو؟
ەیوەندیدار