حاکم قادر: مووچە مافە و ناکرێت قبوڵبکرێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا بەغدا رەوانەی ھەرێمی نەكات



حاکم قادر ڕایگەیاند، “ناکرێت بەغدا لە ژێر هیچ پاساوێکدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانە نەكات و دەبێت سەرجەم لایەنەکان پێکەوە ھەموو ھەوڵێك بدەن لە پێناو مووچە و شایستە داراییەکان و مافەکانی گەلی کوردستان.”

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی لەمیانی سەردانێکیدا بۆلای ھەرسێ ھونەرمەندی ناسراو، (عەبدولی حەمە جوان و حیکمەت هندی و ئاشتی عوسمان دانش)ی كردوو لە نزیکەوە هەواڵی تەندروستی پرسین و ڕایگەیاند، ” ئێوە سومبولی دیاری نیشتیمانن و رۆڵتان لە خزمەتكردنی ھونەری كوردیدا دیار و بەرچاو بووە بۆیە دەبێت بەردەوام خزمەتبكرێن.”

حاکم قادر وتیشی، “هونەری کوردی لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەک پێویست خزمەت نەکراوە و پێویستە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ڕۆشنبیری زیاتر خزمەتی هونەرمەندان و بواری هونەری بکەن، چونکە هونەر ئاستی ڕۆشنبیری گەلی کوردستان بەرزدەکاتەوە و دەتوانێت زیاتر دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان بە دنیا بناسێنێت.”

لە بەسەرکردنەوەکەدا حاکم قادر باسی لە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کرد و جەختی كردەوە، “پێویستە هەرێم زیاتر پێداگیری لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و جێبەجێکردنی مادەی 140 و قەرەبووکردنەوەی ئەو ناوچانە بکاتەوە کە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا زیانیان بەرکەوتووە، و ناکرێت تەنها داواکارییەکانی گەلی کوردستان لە بودجە و مووچەدا کورت بکرێتەوە، کە ئێستا بەغدا لەوەشدا ستەم لە گەلەكەمان دەکات، ئەگەرنا مووچە مافە و ناکرێت قبوڵبکرێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا بەغدا رەوانەی ھەرێمی نەكات، ھەروەھا پێویستە حكومەتی ھەرێم پابەندبێت بە رێككەوتنەكەیان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و ھیچ بیانویەك نەدات بەدەستەوەو شەفاف بێت لە داھاتە نەوتی و نانەوتیەكان”

حاکم قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “ئەم قۆناغە پڕە لە ئاڵەنگاری بۆ گەلی کوردستان و تەنها بە یەکگرتوویی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان دەتوانرێت مافەکانی گەلی کوردستان بە دەست بھێنرێت.

یەکەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکرێتەوە
پێشت یەکەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکرێتەوە
جوتیار عادل ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
دواتر جوتیار عادل ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار