نوێنەری سەرۆک کۆمار و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدان



ئەمڕۆ، نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک کۆدەبنەوە لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی ئێستای کەرکووک.

جەنگی عیزەدین، نوێنەری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک ڕایگەیاند، نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدان، گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەرەی سەرەکی دەکرێت، یەکەم هەر لایەنێک پێشنیازی خۆی بۆ نوێنەری سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو و دواتر پوختەکەی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار دەکرێت.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەش بریتیە لەوەی نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی ئێستای کەرکووک و هۆکاری ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئامادە دەکات، دواتر لایەنە کوردییەکان بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.

لایەنە کوردییەکان لە بەیاننامەکدا داوا دەکەن ئارامی شاری کەرکووک بپارێزرێت، خۆپیشاندانەکان بە لاڕێدا نەبرێت.

جەنگی عیزەدین، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دوو بریندار لە نەخۆشخانەکان ماوە، یەکێکیان لە نەخۆشخانەی کەرکوک و بیندارێکی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی هەولێر گواستراوەتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی بەهۆی گرژییەکانی کەرکووک دەستگیرکرابوون، ئێستا ئازاد کراون.

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
پێشت نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی دەیبڕنەوە و باڵا دەکات، دەیکوژن و نامرێت
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی دەیبڕنەوە و باڵا دەکات، دەیکوژن و نامرێت
پەیوەندیدار