پەروەردە دەرچووانی چەند كۆلێژێك وەك مامۆستا دادەمەزرێنێت



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژەكانی (زانست و زمان و ئاداب) وەك وانەبێژ لە كەرتی پەروەردە.

زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ڕاگرانی کۆلێژی زمان و کۆلێژی ئاداب كۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین داوای لە وەزیری پەروەردە کردووە، کە جیاوازی نەکرێت لەنێوان دەرچووانی کۆلێژەکانی ئاداب و زانست و زمان بۆ مەبەستی دامەزراندنیان وەکو وانەبێژ لەسنووری وەزارەتی پەروەردە.”

ئاشكراشی كردووە، باس لەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین کرا، کە لەداهاتوو خولی شیاندن بۆ دەرچووانی ئەو کۆلێژانەی، کە ئاماژەیان پێکراوە دەکرێتەوە و لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەربڕی.

زیاتر لە 17 هەزار خێزان فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پرکردووەتەوە
پێشت زیاتر لە 17 هەزار خێزان فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پرکردووەتەوە
بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوان زیان بە فەرمانگەیەكی حكومەت دەگەیەنێت
دواتر بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوان زیان بە فەرمانگەیەكی حكومەت دەگەیەنێت
ەیوەندیدار