زیاتر لە 17 هەزار خێزان فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پرکردووەتەوە



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە،ژمارەی ئەو خێزانانەی فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پرکردوەتەوە گەیشتوەتە ١٧.٩٥٤ فۆرم، ئەوەش لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا.

رۆژی سێشەممە ٨/٨/٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.

پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاوەکو رۆژی 1/12/2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بەناردنی داواکاریەکەی لەڕێی ئەژماری تایبەت بەخۆی بەردەوام تا بەردەست بوونی سیستمی ناوبراو دەسەڵاتی پیاداچونەوەی زانیاریەکانی هەیە. هەر لەڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان

دەکرێت لەم لینکانەوە داواکاریەکانتان پێشکەش بکە

https://kamdaramet.com/

https://residential.emocah.com/

لەبەر هۆکاری سەلامەتی و هۆکاری زۆری لۆد سیستمی سەرەکی گواستراوەتەوە بۆ ئەم لینکە:

https://kamdaramet.com/

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە (نۆ) هەزار یەکەى نیشتەجێبون کە بەشێکى یەکەکان تەواو بون و بەشێکیان ماوە تەواوبکرێن، بۆخێزانە کەمدەرامەتەکان بەشیوەی پڕکردنەوەی فۆڕم و ڕێکاری تر دابەشدەکرێت، تائێستاش وا زیاتر لە 17 هەزار خێزان فۆڕمیان پڕکردۆتەوە بۆ سوود وەرگرتن لەو یەکانە.

کەمی ڤیتامین k هۆکارە بۆ نەخۆشی سییەکان
پێشت کەمی ڤیتامین k هۆکارە بۆ نەخۆشی سییەکان
پەروەردە دەرچووانی چەند كۆلێژێك وەك مامۆستا دادەمەزرێنێت
دواتر پەروەردە دەرچووانی چەند كۆلێژێك وەك مامۆستا دادەمەزرێنێت
ەیوەندیدار