بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوان زیان بە فەرمانگەیەكی حكومەت دەگەیەنێت



 

هاوسەرۆکی شارەوانیی قەندیل ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەبەردەم بینای شارەوانیی قەندیل بۆردومان کرا و زیان بە باڵەخانەی شارەوانی گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.

دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانیی قەندیل بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە، ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک شارەوانیی قەندیل ڕاگرتووە و جێی هێشتووە، بۆیە تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکە و باڵەخانەی شارەوانیی قەندیل گەیشتووە.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە تانکیی گازی ئامێرەکانیان ئاگری گرتووە و زیان بە بینای شارەوانی و دەوروبەری گەیشتووە، بەڵام لە بۆردومانەکەدا هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان و فڕۆكەی جەنگی توركیا بە بەردەوامی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن و بەهۆیەوە تا ئێستا چەندین كەسی مەدەنی كوژراون و زیان بە چەندین خانوو و باخی هاووڵاتیان گەیشتووە.

لە ماوەی ڕابردووشدا فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان لە سنووری شارباژێڕ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكیان كرد، كە چەند كارمەندێكی كۆمپانیای ئاسیاسێل-ی تێدابوون و بەهۆیەوە چەند كەسێك گیان لەدەستدا.

پەروەردە دەرچووانی چەند كۆلێژێك وەك مامۆستا دادەمەزرێنێت
پێشت پەروەردە دەرچووانی چەند كۆلێژێك وەك مامۆستا دادەمەزرێنێت
حکومەتی هەرێم فەرمانگەیەکی نوێ لەهەڵەبجە دەکاتەوە
دواتر حکومەتی هەرێم فەرمانگەیەکی نوێ لەهەڵەبجە دەکاتەوە
ەیوەندیدار