حکومەتی هیندستان ناوی وڵاتەکەی گۆڕی



ئەمڕۆ سێ شەممە،نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان ناوی هیندستانی گۆڕی بۆ ( بهارات ) و هاوکات پرۆژەکەشی ڕەوانەی پەرلەمان کرد تاوەکو دەنگی لەسەر بدەن.

( بهارات ) وشەیەکی سانسکریتی کۆنە، هاوکات لە بانگهێشتنامەکانی میوانانی بەشداریکردن لە لوتکەی گروپی جی 20ی ئەم هەفتەیەدا ناوی هیندستان گۆڕدراوە بە بهارات ، ئەم هەنگاوە هەوڵێکی پارتی ناسیۆنالیستی هیندۆسییە بۆ لابردنی ئەو ناوانەی کە بە ناوی سەردەمی کۆلۆنیالیزم( داگیرکاری) دەزانن.

سەرۆکی هیندستان دراوپادی مۆرمۆ لە بانگهێشتنامەکەدا کە بۆ ئامادەبووانی جی ٢٠ نێردراوە، بە “سەرۆکی بهارات” ناوزەد کراوە نەک “سەرۆکی هیندستان”.

شایەنی باسە لەمیژوودا سەرەتا هیندستان ناوی ( بهارات ) بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی سەرەکی بەهارات و هاوردەی بەهارات بووە بۆ وڵاتانی جیهان، بەڵام دوای داگیرکارییەکانی، بەتایبەت لەسەر دەستی بەریتانییەکان، ناوەکەیان گۆڕی و کرا بە هیندستان، پارتی دەسەڵاتداری هیندستانیش لەئێستادا لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە، دەیەوێت سەرجەم ئەو ناوانە بگۆڕێت کەلەو سەردەمانەدا سەپێنراون بەسەر هیندەکاندا.

ئەو وڵاتە کە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کەسە، بە فەرمی بە دوو ناو ناسراوە بە ناوەکانی هیندستان و بهارات، بەڵام ناوی هیندستان زۆرترین بەکارهێنانی هەیە چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

پەروەردەی عێراق سیستمی خوێندنی گۆڕی
پێشت پەروەردەی عێراق سیستمی خوێندنی گۆڕی
بڕیارێکی سعودیە نرخی نەوتی بەرزتر کردەوە
دواتر بڕیارێکی سعودیە نرخی نەوتی بەرزتر کردەوە
ەیوەندیدار