بڕیارێکی سعودیە نرخی نەوتی بەرزتر کردەوە



شانشینی سودییەی عەرەبی ڕایگەیاند، لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئارەزوومەندانەی نەوت بەردەوام دەبن بۆ ماوەی سێ مانگی تر.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی نەوتی سعودییە ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی ئارەزوومەندانەی بەرهەمهێنانی نەوت تاکۆتایی مانگی دیسەمبەری 2023 درێژدەکەینەوە، ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنی خواستی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت، و مانگانە پێداچوونەوە بەو بریارەدا دەکرێت.

هەر ئەمڕۆش لەدوای ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارەی سعودیە، نرخی نەوت لەبازارەکاندا بەربووەوە بۆ سەرو 90 دۆلار، ئەم نرخەش لەدوای مانگی 11 ساڵی 2022 ەوە یەکەم جارە لەبازاڕەکاندا تۆمار بکرێت،و چاوەڕوانیش دەکرێت بەرزتر ببێتەوە.

دوابەدوای بڕیارەکەی سعودیە، جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕوسیاش ڕایگەیاند، بڕی هەناردەی نەوت کەم دەکەینەوە بۆ 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا،ئەم کەم کردنەوەیەش وەک پاڵپشتییەک بۆ بڕیارەکەی سعودیە و بارگرانییەکی تر بۆ ئەوروپا لەلایەن ڕوسیاوە ڕاگەیەندرا.

حکومەتی هیندستان ناوی وڵاتەکەی گۆڕی
پێشت حکومەتی هیندستان ناوی وڵاتەکەی گۆڕی
هۆشداری لە دابارینی بارانی بەخوڕ و لافاو لە هەرێم دەدرێت
دواتر هۆشداری لە دابارینی بارانی بەخوڕ و لافاو لە هەرێم دەدرێت
ەیوەندیدار