![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
لە شارى موسڵ، دوو خوشک بە هاوکارى کەسێکی دیکە باوکیان لە خەودا بە کێبڵ دەکوژن و دواتر دەستگیر دەکرێن.
فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، پیاوێک لە خانووەکەى خۆیدا لە ناوچەى ڕەشیدییەی شارى موسڵ بەکوژراوى دۆزراوەتەوە و دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە لەلایەن کچەکانیەوە کوژراوە.
پۆلیسی نەینەوا باسی لەوەکردووە، دوو لە کچەکانى ئەو پیاوە بە هاوکارى کەسێکى دیکە باوکیان کوشتووە و دەستگیرکراون.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سێ کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو پیاوەیان لەکاتی خەودا بە کیسی نایلۆن و وایەرى کارەبا کوشتووە.
تۆمەتبارەکان بەگوێرەى مادەى ٤٠٦ی یاسای سزادانى عێراق دەستگیرکراون، کە یەکێک لە بڕگەکانى تایبەتە بە تاوانى کوشتن لەلایەن کەسانێک کە لە بنەماڵەی کوژراوەکەبن و سزاکەش لەسێدارەدانە.