هێزە عێراقییەکان لەگەڕەکە کوردییەکان دەکشێنەوە



لەسەر داوا و فشاری یەکێتی پشکنینی گەڕەکە کوردییەکان لە کەرکوک راگیرا
سوپا لە شوێنە مەدەنییەکان و گەرەکە کوردییەکان دەستیان بە کشانەوە کرد بۆ بنکەکانی خۆیان

 

پێشتریش رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، داوامان لە هێزە سەربازییەکان کردووە ئەو دۆخە سەربازی و پشکنینەی گەڕەکە کوردییەکان لە کەرکوک رابگرن، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت.

لەدوای گرژییەکانی دوێنێی کەرکوک کە بووە هۆی شەهید بوونی ٤ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٠ کەس، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا، و ئەمڕۆش سەرجەم خێمە و بەربەستەکانی سەر ڕێگای کەرکوک هەولێر هەڵگیران،

هێزە ئەمنییەکانی شارەکەش بەنێو گەڕەکە کوردەکاندا بڵاوبوونەتەوە و ماڵان دەپشکنن.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەم پشکنینەی هێزە ئەمنییەکان بۆ گەڕانە بەدوای ئەو کەسانەی کە دوێنێ لە خۆپیشاندانەکاندا کاری ئاژاوەگێڕییان ئەنجام داوە،

سەرکردە کوردەکانیش بەم هەنگاوەی هێزە عێراقییەکان دڵگرانن و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی ئەو پشکنینانە دەکەن، کە بۆسەر ماڵە کوردەکانی دانیشتووی شارەکە ئەنجام دەدرێت.

 

 

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم فەرامۆش كراوە
پێشت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم فەرامۆش كراوە
سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد
دواتر سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد
پەیوەندیدار