سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ یەک شەممە، ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە ناردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران.

مستەفا سنێد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، “ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی دا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی پاڵاوگەی کار و قەیوان و پێدانی 500 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

ڕوونیشیکردەوە، ئەم بڕیارانە لەکاتێکدایە، کە دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی “فەرمانی دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی سەرۆک وەزیران بۆ ڕادەستکردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە پارتی لە كەركوك”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەمە سوودی سیستەمی فرە دەسەڵاتە. دەسەڵاتێکی دادوەری هەیە، کە لادانەکانی جێبەجێکردن ڕاست دەکاتەوە، ئەگەر هەبێت”.

هێزە عێراقییەکان لەگەڕەکە کوردییەکان دەکشێنەوە
پێشت هێزە عێراقییەکان لەگەڕەکە کوردییەکان دەکشێنەوە
پەیكەری پێشمەرگە لە كەركوك خرایە سەر پوولی پۆستە
دواتر پەیكەری پێشمەرگە لە كەركوك خرایە سەر پوولی پۆستە
پەیوەندیدار