قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کەرکوك هەڵگیرا



قەدەغەی هاتوچۆ لە کەرکوك هەڵگیرا و ڕێگەی شارەکەش لەگەڵ هەولێر کرایەوە، ئەویش دوای ئەو خۆپیشاندانەی کە گیانلەدەستدانی سێ گەنجی کوردی لێکەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کەرکوك هەڵگیرا و دۆخی شارەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.

ئەوەش دوای ئەوەی کە بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و عەرەب و تورکمانەکانیش کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و خێوەتەکانیان پێچایەوە.

هاوکات ڕێگەی هاتووچۆی کەرکوك و هەولێر کرایەوە.

کردنەوەی ڕێگاکە دوای ئەو خۆیپشاندانە هات کە دوێنی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکوك ئەنجامیان دا و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

بە هۆی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کورد، سێ گەنج گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

یەکەم هەنگاوی سودانی دوای گرژییەکانی کەرکوك چی دەبێت؟
پێشت یەکەم هەنگاوی سودانی دوای گرژییەکانی کەرکوك چی دەبێت؟
٥٠٠ دۆنم پوش و پاوانی بەرزنجە سوتا
دواتر ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوانی بەرزنجە سوتا
ەیوەندیدار