کاتی خۆپیشاندانی فراوان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دیاریکرا



نوێنەرانی گشتی دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لەراگەیەندراوێکدا کاتی خۆپیساندانی فراوانیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر راگەیاند و داوایان کرد هەموان ئامادەبن.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی نوێنەرانی گشتی دەرچووە سێ یەکەمەکان، بڵاویانکردەوە، ڕۆژی دووشەممە خۆپیشاندانی فراوان دەکەن بۆ دامەزراندنیان و داواشیان لەهەموو نوێنەران و دەرچوان کرد، ئامادەبن بۆ ئەوەی مافەکانیان دەستەبەر بکەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 4-9-2023، کاتژمێر 10ی سەر لەسەر بەیانی لەشەقامی 60مەتری لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، پێش پارکی سامی عبدالرحمن، مانگرتن و خۆنیشاندانی هێمنانەی سەرجەم دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی داواکاری ڕەوا و مافی خۆمان کە دامەزراندنە، ئێمەی نوێنەران بەر لەهەمووان ئامادەدەبین… چاوەڕوانی هەڵوێستی ئێوەین، دوای 33خۆنیشاندان ئەمە دوا خۆنیشاندان و مانگرتنمان دەبێت، ئەگەر لەکۆی نزیکەی 10000- دە هەزار، 1000هەزار کەس نەیەتە سەرشەقام و داوای مافی خۆی نەکات، لەکاتێکدا بەهەمیشەیی هەر ئێوەی بەڕێز ڕۆژانە زیاتر لە سەدان کەس و بگرە زیاتر لە گروپەکان و تایبەت داوای خۆنیشاندان دەکەن، هەر بۆیە لەبەر گرنگی کاتەکەی و دواڕۆژمان تکایە با هەموومان هەڵوێستی بوێرانە بگرینە بەر پشتی یەک بگرین و واز لە پاڵەوانەکانی پشتکیبۆرد و ساردکەرەوەکان بێنین… بەپێی داوای زۆرینەتان گرنگی و هەستیاری کاتەکە داوا لەسەرجەم دەرچووە سێ یەکەمەکانی هەموو ساڵەکان دەکەین، بەبێ جیاوازی داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و هێمانانە بەبێ گێرەشێوێنێ و ئاژاوە نانەوە… ئێمه دەبێ پێشەنگی زانستی و ئەکادیمی و هێمنی و جوانی شار و وڵات بین، هەر بۆیە تکایە شکۆی ئایندەی مامۆستای زانکۆ مەشێوێنن، ئارام و لەسەر خۆیی بنوێنن… هەروەها ڕای دەگەیەنین ئێمە بەرپرس نین لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو… ماف دەسەندرێت و نادرێت، بوێری دەوێت، هەربۆیە چاوەڕوانی هەمووتانین، تا بیسەلمێنین مامۆستایانی ئایندەی زانکۆ و پەیمانگاکان بوێر و زانستین، پاڵەوانی پشتکیبۆردەکان و شاشەکان نین… لەمافی خۆیان خۆشنابن… تکایە ئەم دەرفەتە وەکو 33 خۆنیشادانەکەی تر لە دەست مەدەن، زۆری ڕێژەمان یەکسانە بە دامەزراندمان، تکایە چاوەڕوانی هیچ کەسێک مەکەن، هیچ بەهانەیەک مەهێننەوە، دووبارەی دەکەینەوە تکایە ئەم دەرفەتە وەکو 33 خۆنیشادانەکەی تر لە دەست مەدەن، زۆری ڕێژەمان یەکسانە بە دامەزراندمان، کاتەکەی گونجاوە… هەرچیتان کردووە ئامادەبن تا هەموومان پشت و پەنای یەکبین و بگەین بە ئامانج. لەگەڵ ڕێزی دەستەی نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان- ت- ئەگەر خۆتان ئامادەبوون زۆر باشە، ئەگەر نا نوێنەران لە هەموو شارەکانەوە چەندین کۆستەر دەگرن و پەیوەندی بەنوێنەرانەوە بکەن بۆ ئەوەی شوێنی سەرکەوتن و کاتی بەڕێکەوتن بزانن لە سەرجەم شارەکانەوە…. وارهێل رجب مصطفى- نوینەرێ دهوک و دەوروبەرا. 07503310718 محمد حەسەن- نوێنەری سلێمانی و دەوروبەری- دوکان- پیرە مەگرون. 07501226264 شوان زیاد- نوێنەری کۆیە و تەق تەق و دەوروبەری 07501702841 ڕەوەز احمد خدر نوێنەری قەڵادزێ و پشدەر و بیتوێن-ڕاپەڕین. 0751 030 69 12 محمد باقی – نوێنەری سلێمانی و دەوروبەری. 07518296061 ڕاوێژ باقی نجم الدین عبدالله- نوێنەری هەڵەبجە و دەوروبەری. 07511805732 حمزە عمر عثمان – نوێنەری هەڵەبجە 07508354737 کـاروان عـەلـی. 07504826803

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێشت نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوامی فەرمانگە و خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە
دواتر خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوامی فەرمانگە و خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار