لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا



میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لە شاری دێنیزلی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی لەڕێ لادان و وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە لەڕێگای خۆی و پەڕینەوەی بۆ سەر هێڵی بەرامبەر و پێکدادان لەگەڵ پاسێک کە ژمارەیەک سەرنشینی هەڵگرتبوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ڕووداوەکە ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەکراوە، چەند تیمێکی فریاگوزاری و هاتوچۆ ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و پاش ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەڕووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

پڕۆژەی ئاوی ئیفرازى چوار بۆ هەولێر جێبەجێ دەکرێت
پێشت پڕۆژەی ئاوی ئیفرازى چوار بۆ هەولێر جێبەجێ دەکرێت
١١ دیاردەی گەردوونی، لەم مانگەدا ڕوو دەدەن
دواتر ١١ دیاردەی گەردوونی، لەم مانگەدا ڕوو دەدەن
ەیوەندیدار