کاسبکارانی عەلوەی کەلار گردبوونەوە



ئەمڕۆ، کاسبکارانی عەلوەی کەلار گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر زیادبوونی کرێی خزمەتگوزاری.

عەلوەی کەلار یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی دابەشکردنی سەوزە و میوە بۆ خوارووی عێراق و کەلار تا دەربەندیخان، کە پێکدێت لە ١١٦ دوکان و ٧٥٠ کاسبکار.

کاسبکاران گردبوونەتەوە و دەڵێن: “لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوازی جیاواز پارەمان لێوەرگیراوە، ئەمە رسومات نیە بەڵکو سەرانەیە.”

یەکێک لە کاسبکارانی عەلوەی کەلار ئاماژەی بەوەکرد، “ساڵێک زیاترە ئێمە لەسەر ئەوە ڕێککەوتووین ١٢٥ هەزار دینار بدەین بۆ خزمەتگوزاری، ئێستا دەیانەوێت بیکەن بە ١٧٥ هەزار و بازگەیەکیش دروستکراوە کە بۆ هەر ئۆتۆمبیلێکی گەورە ١٠ هەزار و ئۆتۆمبیلی بچووک ٥ هەزار وەردەگرێت، سەربارەی ئەوەی دەبێت پارەی کارەباش بدەین.”

لە بەشێکی دیکەدا باسی لەوەکرد، نەبوونی خاوەندارێتییەکی ڕوونی عەلوە گرفتی بۆ کاسبکاران دروستکردووە، هاوکات سەردانی چەندین لایەنی پەیوەندیداریان کردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەیان، بەڵام بێ ئەنجام ماوەتەوە.

شارەوانی سلێمانی هەڵواسینی ڕیکلامی قەدەغەکرد
پێشت شارەوانی سلێمانی هەڵواسینی ڕیکلامی قەدەغەکرد
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار