بکوژانی هاووڵاتییەکەی چەمچەماڵ لە دیالە دەستگیرکران



دوای نزیکەی چوار مانگ بکوژانی هاووڵاتییەکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای دیالە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی بکوژانی هاووڵاتی حسێن مەلا ئەحمەدی ڕاگەیاند.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی 7ی ئایاری ڕابردوو لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ لە لایەن کرێکارەکانییەوە کوژرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی بکوژان، توانیان هەردوو تۆمەتباری تاوانەکە دەستگیر بکەن کە بۆ سنوری پارێزگای دیالە هەڵهاتبوون.

مرۆڤ لەسەر زەوی بەتەنیا دەژی؟
پێشت مرۆڤ لەسەر زەوی بەتەنیا دەژی؟
15 دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەك لەم شارۆچکەیە تەرخان کرا
دواتر 15 دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەك لەم شارۆچکەیە تەرخان کرا
ەیوەندیدار