داعش تەکتیکی شەڕی گۆڕیوە و هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان دەخاتە داوەوە



ئۆپەراسیۆنەکەی پارێزگای سەڵاحەدین دەریخست کە تیرۆریستانی داعش تەکتیکی شەڕیان گۆڕیوە و لە شوینەکانی حەوانەوەیاندا هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانان دەخەنە داوەوە.

شەوی دووشەممەی ڕابردوو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان دوای بۆردومانکردنی شوێنێکی حەوانەوەی تیرۆریستان لە ناوچەی جەزیرە عەیسی پارێزگای سەڵاحەدین، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ژمارەی کوژراوەکان دابەزینە سەر شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە، بەڵام لەناکاو خۆیان لە ناو بۆسەیەکی داعشدا بینیەوە و لانیکەم سەربازێکی فەڕەنسی تێدا کوژرا.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند بۆردومانەکە نەبووە هۆی کوژرانی تیرۆریستەکان بۆیە هێزە عیراقی-فەڕەنسییەکە ناچاربوون دابەزنە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە، بەڵام کەوتنە ناو بۆسەی داعشەوە.

ئەفسەرێکی عێراقی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، باسی لە تەکتیکە نوێیەکەی داعش کرد کە سەر لە هێزە عێراقی و بیانییەکان دەشێوێنیت و ڕاگەیاند، هەرچەندە شوێنی حەوانەوەکە لە ئامێرەکانی چاودێریی گەرمییەوە وا دەردەکەوێت کە چەکداری تێدا بێت، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ ئەندامێکی داعشی لەو شوێنەدا نییە.

ڕاشیگەیاند، ئەفسەرانی هەواڵگریی عێراق و هاوپەیمانان پێیانوایە ئەو تەکتیکە بۆ هەڵخەڵەتاندنی درۆنەکان و سەربازە پەڕەشووتەوانەکان بێت بۆئەوەی بخرێنە بۆسەوە.

ئەفسەرەکە وتیشی: “لە بۆسەکەی ئەمدواییەدا دەردەکەوێت کە فڕۆکەوانەکان شوینێکی بێ بایەخیان بۆردومان کردووە”.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی دووشەممەدا هێزە هاوبەشەکە پەیوەندی لەگەڵ سەربازێکی فەڕەنسی پچڕاوە و شکستی هێناوە لە ڕزگارکردنی، بەڵام تا ئێستا دیار نییە سەربازەکە هەمان ئەو سەربازە بووە کە فەڕەنسا هەواڵی کوژرانی ڕاگەیاندووە، یاخود سەربازێکی دیکەیە.

15 دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەك لەم شارۆچکەیە تەرخان کرا
پێشت 15 دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەك لەم شارۆچکەیە تەرخان کرا
زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە هەڵکشاندایە
دواتر زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە هەڵکشاندایە
ەیوەندیدار