مردن بە خواردنەوەی كحولی لە وڵاتانی ئەوروپا گەیشتە بەرزترین ئاست



 

ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن، کە مردن بەهۆی کحولەوە “مەى” لە سکۆتلەندا بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی ١٤ ساڵدا بەرزبووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی پارتی نیشتمانی سكۆتلەندی بانگەشەی ئەوە دەکات، کە دیاری كردنی کەمترین نرخی کحول سەركەوتوو بووە.

بەپێی ئاماری تۆمارە نیشتمانییەکان لە سکۆتلەندا، لە ساڵی ڕابردوودا ١٢٧٦ کەس بەهۆی حاڵەتەکانی پەیوەست بە کحولەوە گیانیان لەدەستداوە، کە ٣١ کەس زیاترە لە ساڵی ٢٠٢١ و بەرزترین کۆی گشتی لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تۆمارکراوە، حاڵەتەکان بە دوو لەسەر سێی پیاوان و ٨٣٦ مردن و ٤٤٠ مردن لە مێینە بوون.

ڕۆژنامەی (تێلێگراف)ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەم دۆزینەوانە لە کاتێکدایە، کە پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا ڕووبەڕووی ئەو تۆمەتانە دەبێتەوە، کە دەستکاری ئەو توێژینەوانەی کردووە، کە پشتگیریان لە سیاسەتی کەمترین نرخی کحول کردووە بە ئامانجی کەمکردنەوەی کێشەی کەسانی کحولی و ڕزگارکردنی ژیان.

ئاماژەی بەوەدا، کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا دەرکەوت کە فەرمانبەرانی حکومی سکۆتلەندا داوای دەیان گۆڕانکارییان لە ڕاپۆرتەکەدا کردووە، کە باس لە کاریگەرییەکانی سیاسەتی نرخی کحول دەکات.

د.ساندێش گوڵهانێ، پزیشکی گشتی و وەزیری تەندروستی سەر بە پارتی پارێزگارانی سکۆتلەندا ئاشكرای كردووە، “زیادبوونی ژمارەی مردنەکان ئەو بڕیارە نەفرەتییە دەردەخات، كە صۆن وەزیرەکانی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا هەوڵیانداوە دەستکاری ئەنجامەکانی سیاسەتی کەمترین نرخی کحول بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ کارنامەی خۆیاندا بگونجێت”.

حاكم قادر: ناكۆكییەكانیان لە بەغدا وەلا نەنێن گەلی كوردستان زەرەر دەكات
پێشت حاكم قادر: ناكۆكییەكانیان لە بەغدا وەلا نەنێن گەلی كوردستان زەرەر دەكات
سودانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کرد
دواتر سودانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کرد
پەیوەندیدار