حاكم قادر: ناكۆكییەكانیان لە بەغدا وەلا نەنێن گەلی كوردستان زەرەر دەكات



حاكم قادر ڕایگەیاند، كاتی ئەوەیە سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان بە یەكگرتوویی و یەكڕیزی ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگاریانە ببنەوە، كە لە بەغدا دەرھەق بە گەلی كوردستان دەكرێت و پێویستە پێكەوە بەرامبەر ئەو ستەمە بوەستینەوە.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە بەسەركردنەوەی میدیاكان لە سلێمانی ڕایگەیاند، “سەرەڕای پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و دەرفەتی زیاتری بڵاوبوونەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێك ئاستدا ئازادییەكان بەرتەسك كراونەتەوە و ئێمە وەك یەكێتی، هەمیشە پێداگریمان كردوە دەبێت ڕەچاوی ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامەوانی بەرفراونتر بكرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان بكرێت، هەروەها زەمینە بڕەخسێنرێت بۆ بیڕوڕای ئازاد كە یەكێكە لە بنەماكانی جاڕنامەی جیھانی مافەكانی مرۆڤ”.

ھێمای بۆ ئەوەشكرد، “لە ئێستادا، كە هەرێم ناتوانێت سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، هیچ بیانوویەك بۆ ئەوە نەماوە بەغدا بودجە و مووچە بۆ هەرێم نەنێرێت”.

جەختیشی كردەوە، ئەوەی ڕوودەدات ستەمێكی گەورەیە لە گەلی كوردستان، بە تایبەت لە مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینان دەكرێت، دەبێت فشارەكان چڕتربكرێنەوە و سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە یەكگرتوویی هەوڵبدەن شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەدەستبهێنن.

حاكم قادر جەختی لەوە كردووە، “ئێستا پێویستە لایەنە كوردستانییەكان لایەنی كەم لە بەغدا ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن، ئەگەرنا گەلی كورستان زەرەر دەكات و بەرپرسیارێتی مێژوویش دەكەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی یەكڕیزی كورد لە بەغدا تێكدەدەن.”

پارێزگاری هەولێر؛ سووده‌کانی ٣١ی ئاب ڕوو له‌ زیادبوونن
پێشت پارێزگاری هەولێر؛ سووده‌کانی ٣١ی ئاب ڕوو له‌ زیادبوونن
مردن بە خواردنەوەی كحولی لە وڵاتانی ئەوروپا گەیشتە بەرزترین ئاست
دواتر مردن بە خواردنەوەی كحولی لە وڵاتانی ئەوروپا گەیشتە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار