كێشەی نێوان قائیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پاسپۆرت لەسەر چی بوو؟



دوابەدوای ڕوودانی كێشە و ئاڵۆزی لەنێوان قائیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگاكە، نوخشە ناسح ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: داوام لێكرد بەیەکەوە بچن گوێ لە سکاڵای هاووڵاتیان بگرین، تا لەنزیکەوە لە کەموکووڕییەکان بکۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی داینەوە.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ڕابردوودا سکاڵایەکی زۆری هاووڵاتیان لەڕێگەی نامە و تەلەفوونەوە بۆ قائیمقامییەتمان هاتووە، سەبارەت بە ئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، ئەمڕۆ نوخشە ناسح، قائیمقامی هەڵەبجە بەمەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان و چۆنییەتی رایکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی کرد.

ڕوونیشی كردۆتەوە، قائیمقامی هەڵەبجە داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە، کە بەیەکەوە بچن گوێ لە سکاڵای ئەو هاووڵاتیانە بگرن، کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکەن تا لەنزیکەوە لە کەموکووڕییەکان بکۆڵنەوە.

دەشڵێت: “بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی قائیمقامی هەڵەبجەی داوەتەوە و هەوڵیداوە پشێوی دروست بکات، هاوکات قائیمقامی هەڵەبجەش پارێزگار و سەرو خۆی لەم کارە ئاگادار دەکاتەوە”.

نوخشە ناسیح داوا دەکات، “لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بکرێت، کە کەمتەرخەم بووە بەرانبەر هاووڵاتیان و ئەرکەکەی”.

 

وەزیری دارایی هەرێم خۆی دەچێتە بەغدا
پێشت وەزیری دارایی هەرێم خۆی دەچێتە بەغدا
( زەیتون )کاریگەرترین بەرهەمە بۆ نەهێشتنی زەهایمەر
دواتر ( زەیتون )کاریگەرترین بەرهەمە بۆ نەهێشتنی زەهایمەر
ەیوەندیدار