فرمێسك لە ساڵرۆژی کوژرانی “ژینا” بەرهەمەكەی بڵاودەكاتەوە



خانمە هونەرمەند (فرمێسك) ڕایدەگەیەنێت، كە بەرهەمێكی نوێی ئامادەیە و لە ساڵرۆژی ژینا “كچە چالاكوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان” بڵاویدەكاتەوە و دەشڵێت: ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی مامی پێ‌ دراوە، بۆیە پێشكەشی دەكات بە هەموو ئەو ئازیزانەی لەدەستچوون.
هونەرمەند فرمێسك حافز لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، زۆر دڵخۆش بووم کاتێک کاک ڕەنج پێی وتم، کە ئەم شیعرەم بۆ تۆ نووسیوە، کاتێک ئاوازە جوانەکەی مامۆستا بورهان موفتیزادە هاتە سەر شیعرەکە و هێندەی تر دڵخۆش بووم کاتێک هاوڕێ میهرەبانەکەم دلزار عابدی مۆسیقای بۆ ڕێکخست و لە کۆتاییدا حسام یوسفی ئازیزیش کلیپەکەی دروست کرد.

دەشڵێت: “زۆر دڵخۆشم، کە لەگەڵ کەسانی ئاوا خۆشەویست کارم کردووە و کارەکە لە ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا بڵاو دەکرێتەوە”.

فرمێسك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ کە هەواڵی کۆچی دوایی مامی ئازیزم پێگەیشت زۆر دڵگران بووم. بەڵام لە وەها رۆژێکدا ئەم کارە پێشکەشی هەموو ئەو ئازیزە لە دەستچووانە دەکەم و هەروەها پێشکەشی هەموو ئەو کەسانەی دەکەم، کە ئێستا دەرفەتی بینین و گوێگرتنیان هەیە تا وەک یادگاریەک بمێنێتەوە.

بڕی ئەو پارەیەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەینێرێت ئاشكراكرا
پێشت بڕی ئەو پارەیەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەینێرێت ئاشكراكرا
نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
دواتر نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
ەیوەندیدار