نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی



ئەمڕۆ سێ شەممە 29/8/2023  نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازارەکاندا بەرزی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 154 هەزار مامەلەی پێوەکرا.

بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند، و لەخشتەیەدا ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە  195 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەکانەوە، لەوبڕە زیاتر لە 157 ملیۆنی بە شێوەی حەواڵە بووەو زیاتر لە 38 ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کە بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بڕێکی زیاتری دۆلار بخاتە بازاڕەکانەوە، هەرچەندە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامی هەیە، بەڵام هیچ ئاسۆیەک بۆ هاوسەنگ کردنەوەی دۆلار لەگەڵ نرخی بانکی ناوەندی بەدی ناکرێت.

فرمێسك لە ساڵرۆژی کوژرانی “ژینا” بەرهەمەكەی بڵاودەكاتەوە
پێشت فرمێسك لە ساڵرۆژی کوژرانی “ژینا” بەرهەمەكەی بڵاودەكاتەوە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەیوەندیدار