نرخی نەوت بەرزبووەوە



بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لەمڕۆدا بە 80 دۆلار  مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار مامەلەی پێوەدەکرێت، ئەمەسبەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 90 سەنت بەرز بوەتەوە.

گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.

دوای ئەو بڕیارە عێراق لەساڵی داهاتوودا ڕۆژانە بۆی هەیە چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
پێشت نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێم ڕوودەدات
دواتر دیاردەیەكی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێم ڕوودەدات
ەیوەندیدار