ڕۆبۆتێکی پێشکەوتوو وەڵام دەداتەوە …. دوای ١٠٠ ساڵ ژیان چۆن دەبێت؟



گەشەپێدەرانی کۆمپانیای ئەمیکا ڤیدیۆیەکی نوێترین رۆبۆتیان بڵاوکردووەتەوە، کە بە “پێشکەوتووترین ڕۆبۆتی جیهان” وەسف دەکرێت، سەبارەت بە ١٠٠ ساڵی داهاتوو پرسیاری لێدەکەن.

 

ئەمێکا ئەو رۆبۆتەیە، کە بەرهەمی هزریی کۆمپانیای ئەندازیاری هونەری دەستپێشخەری کۆرنواڵە، کە بە “پێشکەوتووترین ڕۆبۆتی جیهان” وەسف دەکرێت.

 

لە نوێترین ڤیدیۆدا، کە لە کەناڵی یوتیوبی هونەرە ئەندازیارییەکان بڵاوکراوەتەوە، پرسیار لە ڕۆبۆتەکەدەکرێت سەبارەت بە داهاتووی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی، کە ئایا دۆخی مرۆڤایەتی چۆن دەبێت؟ باش دەبێت یان خراپ؟

 

ڕۆبۆتەکە کەمێک دەوەستێت بۆ ئەوەی “بیربکاتەوە”، پاشان سەری بەرز دەکاتەوە دوای چەند چرکەیەک لە وەڵامدا دەڵێت: “پاش ١٠٠ ساڵ، باوەڕم وایە مرۆڤایەتی لە ئاستێکی زۆر باشتردا دەبێت، هەنگاوی گەورەمان بەرەو بەردەوامیی و یەکسانی ناوە، هاوکات تەکنەلۆجیای نوێش لە داهێنانەکانی بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە ژیانمان ئاسانتر و چێژبەخشتر دەکات، ڕەنگە”  خۆمان بخەینە دەرەوەی سنووری زەوی بۆ گەڕان بەدوای جیهانێکی تردا”.

 

بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، پرسیار لە ئەمێکا دەکرێت، کە ئایا حەز دەکات بچێتە هەسارەیەکی دیکە؟ ئەویش بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە ” من زۆرم حەزلییە بە نەزانراوەکان بگەم و جیهانێکی نوێ ئەزموون بکەم”.

سەربازێکی هێزە تایبەتەکانی فەڕەنسا لە عێراق کوژرا
پێشت سەربازێکی هێزە تایبەتەکانی فەڕەنسا لە عێراق کوژرا
تیروپشکی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕادەکێشرێت
دواتر تیروپشکی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕادەکێشرێت
پەیوەندیدار