سەربازێکی هێزە تایبەتەکانی فەڕەنسا لە عێراق کوژرا



فەڕەنسا کوژرانی سەربازێکی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە عێراق ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، سەربازێکی هێزە تایبەتەکانی فەڕەنسا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کوژرا.

ڕوونیشیکردەوە ئۆپەراسیۆنەکە دوێنێ دووشەممە لە ناوچەی جەزیرەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەربازەکە لە کاتی دابەزاندنی هێز لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار بووە و پاشان گیانی لەدەست داوە.

پێشتریش فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو سەربازێکیان کە ئەرکی مەشقکردن بووە بە هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی: داوا لە پارتی دەکەین کێشەی بارەگاکانی بە یاسا چارەسەر بکات
پێشت مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی: داوا لە پارتی دەکەین کێشەی بارەگاکانی بە یاسا چارەسەر بکات
ڕۆبۆتێکی پێشکەوتوو وەڵام دەداتەوە …. دوای ١٠٠ ساڵ ژیان چۆن دەبێت؟
دواتر ڕۆبۆتێکی پێشکەوتوو وەڵام دەداتەوە …. دوای ١٠٠ ساڵ ژیان چۆن دەبێت؟
ەیوەندیدار